ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم فۆتۆ: نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی وەزیران

بڕیارە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و بەپێی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە سێ پرسی سەرەكی تاووتوێدەكرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی تشرینی یەكەم بڵاویكردەوە، بڕیارە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 42 ئەنجامبدات.

ڕوونیشیكردوەتەوە، بابەتەکانی کۆبوونەوە بریتی دەبن لە، پرۆژەی خزمەت، گرفت و چارەسەری بابەتی كڕینەوەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە بۆ ساڵی 2020، هەروەها بابەتی لێخۆشبوونی گومركی بۆ هەندێک لە ئامێر و مادە سەرەتاییەكانی پڕۆژە كشتوكاڵییەكان و ئاسانكاری بۆ جوتیاران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەشید: لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیدا باس لە گەڕاندنەوەی مووچەی ئەندامانی ئەنجومەن نەكراوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی تایبەتە بە درێژكردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە…
Total
0
Share