پۆلیسی سلێمانی: به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ چەند سه‌ر ئاژه‌ڵێک دوو کەس ده‌ستگیركران

پۆلیسی سلێمانی، دەستگیرکردنی دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ئاژەڵ رادەگەیەنێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك سكاڵای‌ تۆماركرد كه‌ ژماره‌یه‌ك سه‌ر ئاژه‌ڵی گه‌وره‌ی لێدزراوه‌، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌  دادوه‌ر، توانرا دوو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ دوكانه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێن.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، “لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە بەتۆمەتباران بووە، هەروەها له‌به‌رده‌م دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌”.

‌بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، “ئێستا هه‌ر دوو تۆمه‌تبار به ‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادان راگیراون ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن‌”.

May be an image of text

May be an image of car, van and text

بابەتی پێشتر

چوارچێوەی هەماهەنگی پاڵپشتیی بۆ سودانی و حكومەتەكەی رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

لە دهۆک باوکێک کوڕەکەی خۆی کوشت و دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەم موناقەشە گەورەیەی لەناو سلێمانی لەسەر پرسی ژینگە دروستبووە، هەستی شانازی و گەشبینی لە مندا ورووژاند

قوباد تاڵەبانی، جێگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە وتارێکیدا کە لە رۆژنامەی سەباح بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، “ئەم موناقەشە گەورەیەی لەناو…
Total
0
Share