بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەرێمەكەمان پێویستی بە گۆڕانكارییە لە پڕۆسەی ‌حوكمڕانی و بەڕێوەبردن و پێویستە شەرعییەت بۆ دامەزراوە یاساییەكان بگەڕێتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كرد.

لە دیدارێكدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان ئامادەبوو، دۆخی گشتیی هەرێمی كوردستان تاوتوێكرا و هەنگاوەكان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و دۆخی هەرێمی كوردستان بەرچاوڕوونیدا و ئاماژەی بەوەكرد، “بەرەو هەڵبژاردنێكی گرنگ و چارەنووسساز هەنگاودەنێین، هەرێمەكەمان پێویستی بە گۆڕانكارییە لە پڕۆسەی ‌حوكمڕانی و بەڕێوەبردن و پێویستە شەرعییەت بۆ دامەزراوە یاساییەكان بگەڕێتەوە و هیوادارین هەموولایەك هاوكاربن لەسەرخستنی پڕۆسەكە و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد كە ببێتە مایەی سەقامگیری و بەهێزتربوونی هەرێمەكەمان”.

لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و ژیانی خەڵكەكەیەوە، سەرۆك بافڵ رایگەیاند، “هەمیشە لەگەڵ گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی هاوبەش بووین لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكاندا، ئامانجی ئێمە بەدیهێنانی ژیانێكی دادپەروەرانە و داهاتوویەكی سەقامگیرە، هەوڵەكانیشمان لەو پێناوەدا بووە، دەمانەوێت حكومەت لە خزمەت هاوڵاتییاندا بێت و جیاوازیی لەپێشكەشكردنی خزمەتگوزاریدا نەكات، وەكئەوەی بەداخەوە لە رابردوودا بینیوومانە و ژیانی خەڵك تێكەڵی ململانێ سیاسی و حزبییەكان دەكرا و حكومەت دەخرایە خزمەت بەرژەوەندییە حزبییەكانەوە.

پرسی پێشمەرگە و یەكگرتنەوەی هێزەكان تەوەرێكیتری كۆبوونەوەكە بوو و لەوبارەیەوە سەرۆك بافڵ وتی، “هەڵوێستمان روونە و دووپاتیدەكەینەوە دەمانەوێت هێزێكی نیشتمانیی تۆكمە و دوور لە دەستتێوەردانی حزب بوونیادبنێین، بۆ ئەمەش لە هەوڵەكانمان بەردەوامین و نامانەوێت هیچ بەربەستێك لەبەردەم ئەم پڕۆسە نیشتمانییەدا دروستبكرێت، هاوكارییەكانی هاوپەیمانانیش لەو پێناوەدا بەرز دەنرخێنین”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئازەربایجان كۆبووەوە

بابەتی دواتر

هەرێم و بەغداد رێككەوتن و ناردنی مووچە بەردەوامدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: كۆڕبەندێكی ساڵانەی نێودەوڵەتیی داهێنان و كارسازیی بۆ گەنجانی كوردستان لە سلێمانی ئەنجامدەدەین

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، “لە ماوەی نزیكی داهاتوودا كۆڕبەندێكی ساڵانەی نێودەوڵەتی داهێنان و كارسازیی بۆ گەنجانی كوردستان…
Total
0
Share