هەرێم و بەغداد رێككەوتن و ناردنی مووچە بەردەوامدەبێت

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی نێوان هەردوو وەفدی وەزاریی عێراق و هەرێم رێككەوتن كرا كە ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامبێت و ئەو تێبینییانەی كە هەن هەرێمی كوردستان تاكۆتایی ئەمساڵ چارەسەری بكات.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی هەردوو وەفدی وەزاریی عێراق و هەرێم گەیشتنە لێكتێگەیشتنی هاوبەش و دەبرێتە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و دەنگی لەسەر دەدرێت وتیشی، “رێككەوتن كرا كە ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامبێت و ئەو تێبینییانەی كە هەن هەرێمی كوردستان تاكۆتایی ئەمساڵ چارەسەری بكات”.

دەشڵێت، “بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت هەرێم ئامادەییە، چونكە راگرتنی هەناردەی نەوت زیانی گەورەی هەبووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی بەشداریی لە رێوڕەسمی ماڵئاواییكردنی كونسوڵی گشتیی ئەمریكادا كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی بەشداریی لە رێوڕەسمی ماڵئاواییكردن لە ئێرڤن هیكس، كونسوڵی گشتیی…
Total
0
Share