روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویکردەوە، راکێشانی پارەی مووچە لەو بانکەی کارتت دەرکردووە بە خۆراییە، بەڵام لەو بانکانەی کە خاوەنی کارتەکەت نییە تێچووی هەیە.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، راکێشانی پارە لە ئامێری پارە راکێشان بەخۆڕاییە ئەوکاتەی لە بانکەکەی خۆتدا (ئەو بانکەی کارتەکەتی دەرکردووە) پارە ڕابکێشێت، بە پێچەوانەوە، بانکی ناوەندیی عێراق ئاماژە بە کرێی (%0.4) دەکات بۆ هەر راکێشانی پارە لە ئەی تی ئێمی بانکێک، کە جیاواز بێت لەو بانکەی کارتەکەتی دەرکردووە، بە مەرجێک هەزار دینار کەمترین کرێی ڕاکێشان دەبێت.

ئاشکراشیکردووە، بڕی 100 هەزار دیناری عێراقی رابکێشیت، عمولەکەی هەزار دیناری عێراقی دەبێت، لەڕاستیدا دەبێت 400 دینار بێت، بەڵام چونکە کەمترین کرێ هەزار دینارە، هەر خۆی کرێیەکەش دەبێتە هەزار دینار، ئەگەر بڕی 200 هەزار دیناری عێراقی ڕابکێشیت، عمولەکەی هەزار یناری عێراقی دەبێت، لەڕاستیدا دەبێت 800 دینار بێت، بەڵام چونکە کەمترین کرێ هەزار دینارە، هەر خۆی کرێیەکەش دەبێتە هەزار دینار.

هەر لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، ئەگەر بڕی 300 هەزار دیناری عێراقی رابکێشێت، عمولەکەی هەزار و 200 دیناری عێراقی دەبێت، بڕی 400 هەزار دیناری عێراقی رابکێشێت، عمولەکەی هەزار و 600 دیناری عێراقی دەبێت، بەڵام ئەگەر سوودمەندێک بڕی 500 هەزار دیناری عێراقی یاخود زیاتر رابکێشێت، عمولەکەی تەنها دوو هەزار دیناری عێراقی دەبێت.

 

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 251 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی دواتر

هەرێم و بەغداد بڕیاری کۆتایی لەسەر مووچەی فەرمانبەران دەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەروازەی پەروێزخان لەبارەی داخستنییەوە روونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، دەنگۆی داخستنی دەروازەكە رەتدەكاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت،…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵه‌بانی له‌ هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ سلێمانی: ئاینده‌ی میله‌ته‌كه‌م گه‌شه‌

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ی تشرینی دووه‌م، هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ سلێمانی چالاكییه‌كانی ڕۆژی دووه‌می ده‌ستپێكرد، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی…
Total
0
Share