ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 251 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 251 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 251 ملیۆن و 351 هەزار و 976 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 241 ملیۆن و 501 هەزار و 976 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و تەنها نۆ ملیۆن و 850 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.

کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 8ی ئەیلولی 2024 بوو کە تێیدا 253 ملیۆن و 382 هەزار و 970 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سالم عیساوی دوایین هەڵوێستی خۆی لەبارەی کاندیدبوونی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند

سالم عیساوی یەکێک لە کاندیدانی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیکردەوە هێشتا سوورە لەسەر هەڵوێستی خۆی لەبارەی کاندیدبوونییەوە. سالم…
Total
0
Share