دەروازەی پەروێزخان لەبارەی داخستنییەوە روونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، دەنگۆی داخستنی دەروازەكە رەتدەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “ئەو دەنگۆیانەی لە بەشێک لە سایت و پەیج و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، سەبارەت بە داخستنی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، سەرجەمیان دوورن لە راستییەوە”.

راشیگەیاند، جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان ئاساییە، بەڵام بەهۆی لەکارکەوتنی سیستمی هاتوچۆی گەشتیاریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، ئەمڕۆ هەینی هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەکەمان لە کاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆ تا کاتژمێر (5)ی ئێوارە راگیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان جەختدەكاتەوە كە ئەو گرفتە چارەسەرکراوە و هاتوچۆی گەشتیاریش لە دەروازەکەمان ئاساییبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی پێدانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی دەستپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێرانی ئاگادارکردەوە کە دەستیانکردووە بە پێدانی ڕاستەوخۆی مۆڵەتی نێودەوڵەتیی شۆفێری. لەئاگادارییەکەی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، “لەئەمرۆوە…
Total
0
Share