وەزارەتی دادی هەرێم رایگەیاند، “ساڵی رابردوو نزیکەی 12 هەزار كارتى زهوى بۆ سهنهد گۆڕدراون”.
وەزارەتی دادی هەرێم رایگەیاند، تەنیا لە ساڵی رابردوودا 11 ههزار و 791 کارتی زەوی بۆ سەنەد گۆڕيوه و سەرجەم مامەڵەکانیانی تەواو کردوون و نزیکەی دوو ههزار و711 نەخشەی (کادسترۆی) تایبەت بە پارێزگهی دهۆک داناوە، لەسەر بەرنامەی ( G.I.S) و بەردەوامیشە، سکانکردنی (148) تۆماری هەمیشەیی کە زیاترە لە 59 هەزار مامەڵەی رەفتارکاری ناولێنانەوە (رينهيمكردن)، 228 تۆماری هەمیشەیی، کە زیاترە لە 100 هەزار مامەڵەی رەفتارکاری و موناقەلەکردنی 167 تۆماری هەمیشەیی.
دەشڵێت، کۆی گشتیی سەرجەم مامەڵەکان و کارە خزمەتگوزارییەکانی بەڕێوبەرایەتيی گشتيی تۆمارکردنی خانووبەرە لە هەرێمی کودستان لە 2024دا، گەیشتووهته مليۆنێك و 773 ههزار و 513 مامەڵە.
باس لەوەشدەکات، “لەو ژمارەیە مليۆنێك و سێ ههزار و 733 مامهڵهى فرۆشتن، بە موڵککردن و راستکردنەوەی رەگەز بووە، هەروەها 30 فەرمانگەی تۆمارکردنی خانووبەرە بە ئەليکترۆنیکراون و سەرجەم تۆمارە کەسییەکان و تۆمارکردنی گلدانەوە لە فەرمانگەکان، بە ئەليکترۆنیکراون، ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی مافی خاوەن موڵک و ئەو کەسانەی کە نیشانەی گلدانەوەیان لە بەرژەوەندی دانراوە”.