بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بە منداڵان مارکێتێک داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی مارکێتێکی داخست کە جگەرەی ئەلیکترۆنی (ڤایپ)ی بە منداڵان فرۆشتووە و هاوڵاتییان سکاڵایان لێکردووە.

بەپێی راگەیەندراویكی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، مارکێتی محەمەد لە شەقامی کاک ئەحمەدی شێخ داخراوە و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

ئەو فرۆشگایە لەلایەن هاوڵاتییانەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە بەوەی کە جگەرەی ئەلیکترۆنی (ڤایپ)ی بە منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ فرۆشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەیەكی پەرلەمان دەچێتە پۆڵەندا و لە گرفتی كۆچبەران دەكۆڵنەوە

لیژنەی پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانیی پەرلەمانی كوردستان سەردانی وڵاتی پۆڵەندا دەكات، سەرۆكایەتیی پەرلەمان ئامادەیە پێداویستییەكانیان بۆ دابینبكات. لە…
Total
0
Share