سێ بازرگانی مەترسیداری ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، “بازرگانێكی مەترسیدار لە دەرەوەی وڵات و هاوكات دوو بازرگانی دیكە لە ناوخۆ دەستگیركران، دەستیش بەسەر 10 كیلۆگرام كریستاڵدا گیرا”.

لە راگەیەندراوێك بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان بڵاویكردەوە، “لەبەردەوامی هەوڵەكانمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان، لە پڕۆسەیەكی هەواڵگریی ورد و بەدواداچوونی بەردەوام كە چەند مانگێكی خایاند، دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش 5ی ئەم مانگە دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە 10 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری كریستاڵەوە لە شاری هەولێر و سلێمانی دەستگیركران”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، “دواتر شوێنی بازرگانە سەرەكییەكە كە لە وڵاتی لوبنان نیشتەجێ بوو دەستنیشانكرا و دوای هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی حكومەتی عێراق و ناردنی فەرمانی دەستگیركردنی تاوانبارەكە بۆیان، 6ی ئەم مانگە هێزە ئەمنییەكانی وەزارەتی ناوخۆی لوبنان توانییان ئەو بازرگانە مەترسیدارە كە چەندین پێشینەی تاوان و فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو دەستگیربكەن”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی هەرێم: دەرئەنجامی کۆبوونەوەکان لە بەرژەوەندیی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەبێت

بابەتی دواتر

سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share