وەزارەتی دارایی هەرێم: دەرئەنجامی کۆبوونەوەکان لە بەرژەوەندیی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەبێت

وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، “دەرئەنجامی کۆبوونەوەکان لە بەرژەوەندیی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەبێت”.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە درێژەی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابوری لەهەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەچارەسەری کێشە ئابوری و داراییەکان لە نێوان ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابوری و ئەنجومەنی ئابوریی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

دەشڵێت، کۆبوونەوەکە لە کەشێکی ئەرێنی و بەرپرسیارانەدا بەڕێوەچوو، هەردولا هاوڕابوون لەسەر چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردولا بەتایبەت ئەو کێشانەی رەهەندی دارایی و ئابورییان هەیە لە سەر بنەمای یاسا و دەستوور.

وەزارەتی دارایی دەڵێت، لەکۆبونەوەکە پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و  کێشەکانی تایبەت بە گومرگ و خاڵە سنوورییەکان و رێکارەکانی باج گفتوگۆیان لەبارەوە کراو هەردوولا هاوڕابوون میکانیزمی هاوبەش بۆ چارەسەری کێشەکان بدۆزرێنەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، “بڕیارە کۆبوەنەوەکان سبەی دووشەممە درێژەیان هەبێت و چاوەڕواندەکرێت دەرئەنجامەکانی لە بەرژەوەندی فەرمانبەران و مووچەخۆران و خانەنشینان بەگشتی و هەرێمی کوردستان بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی گەندەڵییەوە پێنج کارمەندی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک دەستگیرکران

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق بڵاویکردەوە، بە تۆمەتی بەفیڕۆدانی سامانی گشتیی پێنج کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک دەستگیرکران. دەستەی دەستپاکی…
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیا: لە دوو ساڵدا هیچ حاڵەتێکی نوێی تالاسیمیا لە سلێمانی تۆمارنەکراوە

سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیا، رایدەگەیەنێت، “لە دوو ساڵدا هیچ حاڵەتێکی نوێی تالاسیمیا لە سلێمانی تۆمارنەکراوە”. کۆچەر کەریم، سەرۆکی کۆمەڵەی…
زیاتر ببینە

پیشەگەرانی مین بێبەرامبەر لە دەزگا تەندروستییەکانی سەر بە ھێزەکانی پێشمەرگە چارەسەردەکرێن

سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی 70 رەزامەندی دەربڕی کە ھاوشێوەی ھێزەکانی پێشمەرگە پیشەگەرانی مین بێبەرامبەر لە دەزگا تەندروستییەکانیان چارەسەری پزیشکی…
Total
0
Share