وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێك لەبارەی كۆبوونەوەكانی ئەمڕۆی نێوان هەرێم و بەغداد بڵاودەكاتەوە و وەزیری دارایی عێراق دەڵێت، ” گفتوگۆكان هەلێكی مێژووین بۆ گەیشتن بە چارەسەر و رێككەوتن لەسەر میكانیزمێكی دادپەروەرانە بۆ دابەشكردنی داهات كە دەبێتە هۆی سەقامگیریی ئابوری”.
وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاریی ئابوریی عێراق و ئەنجومەنی ئابوریی هەرێمی كوردستان لە هەولێر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كۆبوونەوەكان بەمەبەستی بەهێزكردنی هاریكارییە داراییەكان و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان بووە و تێیدا پرسی بودجە، مووچە و خاڵە سنوورییەكان و باج سیاسیەتی گومرگی باسكران”.
هاوكات تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاندووە، ” گفتوگۆكان هەلێكی مێژووین بۆ گەیشتن بە چارەسەر و رێككەوتن لەسەر میكانیزمێكی دادپەروەرانە بۆ دابەشكردنی داهات و نەوت و خاڵە سنوورییەكان كە دەبێتە هۆی سەقامگیریی ئابوری”.