کۆمسیۆن: وردبینی لە ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی وردبینی لە ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە و دوای تەواوکردنی وردبینییەکە و پەسەندکردنی، وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن رادەگەیەندرێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی  كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی وتووە، “کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەردەوامە لە وردبینی ناو و کەسایەتی کاندیدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان”.

وتەبێژی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لەهەر چوار پارێزگاكەی هەرێم لەكۆی  2 ملیۆن و 899 هەزارو 578 كارتی دەنگدان 2 ملیۆن و 685 هەزارو 466 كارتی دەنگدان لەلایەن خاوەنەكانیانەوە وەرگیراونەتەوە و 214 هەزار و 112 كەسیش تاوەكو ئێستا كارتەكانیان وەرنەگرتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

سودانی بانگهێشتی مەسعود پزیشکیانی کردووە و رۆژی چوارشەممە دێتە بەغداد

بابەتی دواتر

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ رێگای کەلار - دەربەندیخان تەواودەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share