فەرمانگەی میدیا و زانیاری: 100 ملیۆن مریشك بەرهەمدەهێنین

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، پڕۆژەی مریشكی دایكانە 100 ملیۆن مریشكی خواردن بەرهەمدەهێنێت كە دەكاتە نزیكەی 200 ملیۆن كیلۆ گۆشت و  تەواوی پێویستیی ناوخۆیی هەرێم لە مریشك پڕدەكاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، پڕۆژەی مریشكی دایكانە بریتییە لە هاوردەكردنی جوچكە لە وڵاتی سكۆتلەندا بۆ هەرێمی كوردستان و بەخێوكردنیان لە ناوخۆدا، تاوەكو بۆ خواردن ئامادەبكرێن و خواست لە بازاڕدا پڕبكەنەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە ئەو جۆرە مریشكانە ساڵانە نزیكەی 170 بۆ 175 هێلكە دەكەن و بەرهەمی ساڵانەیان 100 ملیۆن مریشكی خواردن دەبێت و دەكاتە نزیكەی 200 ملیۆن كیلۆ گۆشت.

كاوە مستەفا، بەڕێوەبەری پڕۆژەكە رایگەیاندووە، “پڕۆژه‌ی ڕاسۆن بۆ بەرهەمهێنانی گۆشت و هێلكە پێویستیی بازاڕی هه‌رێمی كوردستان و به‌شێك له‌ بازاڕه‌كانی عێراق پڕده‌كاته‌وه، بە شێوەیەك دەتوانین 40% بۆ 50%ی خواستی بازاڕی عێراق پڕبكه‌ینه‌وه”.

ئەمە لە كاتێكدایە ساڵانە چەندین جار قەیرانی گرانبوونی نرخی مریشكی خواردن لە هەرێمی كوردستان سەرهەڵدەدات و نرخی كیلۆیەك مریشك بۆ دوو هێندە و سێ هێندە بەرزدەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

بابەتی دواتر

دامەزراندن راگەیەندرا.. فۆرمەكە پڕبكەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر خاك و خەڵكەكەمان و خزمەتكردنیان بە ئەركی خۆمان دەزانین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “هیوادارم ساڵی…
Total
0
Share