شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، رۆژی دووشەممە شایستە داراییەکانی مانگی پێنجی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.

عەلی رەئوف نوینەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رۆژی دووشەممە شایستە داراییەکانی مانگی پێنجی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری پەروەردەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین دابەشدەکرێت.

هەفتەی رابردوو شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ لە بەشێکی دیکە لە پەروەردەکانی هەرێم دابەشکرا.

بابەتی پێشتر

هۆکاری تێپەڕبوونی تەنێکی رووناک بە ئاسمانی عێراقدا ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

لە کۆتایی ئەمساڵ فێستیڤاڵی گەلاوێژ سازدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share