لە قەڵادزێ تەرمی پێشمەرگەیەک گەیەندرایە نەخۆشخانە.. لەگەڵ هاوڕێیەکیدا بووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، تەرمی کەسێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانە لەگەڵ ئەوەی هۆکاری مردنەکەی نازانرێت، بەڵام بەوتەی هاوڕێکەی لەسەر بەفر خلیسکاوە و کەوتووەتە خوارەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، “كه‌مێك پێش ئێستا ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك کە پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌یە له‌ لیوای 3 گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی فه‌ڵادزێ”.

پۆلیسی ڕاپەڕین ناسنامەی کەسەکەی ئاشکراکردووە، ناوی (ع . ر . م) له‌دایكبووی ساڵی 1992ـە و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی قەڵادزێیە.

پۆلیس وتەی لە هاوڕێیەکی قوربانییەکە، کە لەکاتی ڕووداوەکەدا لەگەڵیدابووە، وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەکردووە کە له‌گه‌ڵ ناوبراو چونه‌ته‌ گوندی (ئه‌لبانێ) سه‌ر به‌ ناحیه‌ی بنگرد، به‌ڵام له‌ به‌رزاییه‌كانی ئه‌و سنووره‌ له‌سه‌ر به‌فر خلیسکاوە‌ و پاش ئه‌وه‌ی کەوتووەتەخوارەوە گیانیله‌ده‌ستداوه‌.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌ی به‌ڕێكراوە بۆ سلێمانی و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە ڕێنماییەکانی دەستپێکردنەوەی وەرزی دووەمی خوێندنی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

هەولێر.. زیندانیانی شیلادزێ و 75 زیندانیی دیکە بەدروشمی "ئازادی یان مردن" مانگرتنیان ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share