دەستبەسەر 300 کیلۆ نانەقەیسیدا گیرا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، دەستبەسەر 300 کیلۆ نانەقەیسیدا گیراوە کە بە شێوە قاچاغ لە ئێرانەوە داخڵی هەرێم کراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی چەمچەماڵ، ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردووەتەوە، “دوای ئاگادارکردنەوەی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت و چاودێری تەندروستی لەلایەن بەشی ئابووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژائاوای سلێمانیەوە لە بوونی 300 کیلۆ شیرینی لە جۆری نانەقەیسی بارەکە دەستیبەسەرداگیرا”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “لەبەرئەوەی بە رێگای قاچاخ و بەشێوەی نا تەندروست هاوردەکراوە، دەستبەجێ هەر ئەمڕۆ لیژنە هاوبەشەکان هەستان بە لەناوبردنی بارەکە”.

بابەتی پێشتر

کەشناسی هەرێم: سبەی ئەگەری بارانبارین هەیە

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی هەڵپاچینی درەخت قەدەغەدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share