ئاگر لە كامپی ئاوارەكانی باجد كەنداڵ لە زاخۆ كەوتەوە

ئاگرێكی گەورە لە كامپی ئاوارەكانی باجد كەنداڵ لە زاخۆ كەوتووەتەوە، 11 خێوەت سووتاون و ئاگرەكە بەردەوامە.

پەیامنێرمان لە دهۆك ڕایگەیاند، كاتژمێرێك لەمەوبەر ئاگرێكی گەورە لە كامپی ئاوارەكانی باجد كەنداڵ لە زاخۆ كەوتووەتەوە و 11 خێوەتی ئاوارەكان سووتاون، بەڵام هێشتا دیارنییە ڕووداوەكە زیانی گیانیی هەبووە یاخود نا.

وتیشی، تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە شوێنی ڕووداوەكەن و هەوڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكە دەدەن، بەڵام بەهۆی گەورەیی ئاگرەكەوە هێشتا كۆنترۆڵكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەئوف: وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ دا

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێم داوە. عەلی رەئوف نوێنەری…
Total
0
Share