ئەمڕۆ سێ پڕۆژەی گرنگی کارەبا لە عێراق چوونە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرۆک وەزیران ئەو وڵاتەش جەختیلەوە کردەوە لێکتێگەیشتنی کۆتایی کراوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی دیکە کە توانای بەرهەمهێنانی 10 هەزار مێگاوات کارەبای هەیە.
لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، ”ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران لە رێوڕەسمێکدا دەستپێکردنی بە سێ پڕۆژەی جیاواز بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا راگەیاند”.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ”کەرتی وزە بنەمای هەر پلانێکی گەشەپێدانە، هاوکات هاوشان لەگەڵ کەرتەکانی دیکەی حکومەت، پارە بۆ پەرەپێدانی سەرجەم کەرتەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردن تەرخانکراوە”.
دەشڵێت، ”رەوتێک هەیە بەرەو پڕۆژەی وزەی نوێبووەوە و دۆستی ژینگە، بەو پێیەی تیمێکی تایبەتمەند کاردەکەن بۆ گۆڕینی وزەی دامەزراوەکانی حکومەت بەرەو پشتبەستن بە وزەی خۆر بەهاوکاری کۆمپانیا نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکان”.