میلان لەگەڵ ماندزۆکیچ دەستی بە دانوستاندن کردووە

ماریۆ ماندزۆکیچ لە یانەی ئەی سی میلان نزیکبووەتەوە

بەڕێوبەرانی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی پەیوەندیان لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی ماریۆ ماندزۆکیچ پێکهێناوە و نزیکە بە ڕێککەوتنێک بگەن.

جیانلوکا دی مارزیۆ، ڕۆژنامەنوس و شارەزای بواری گواستنەوەکانی ئیتاڵیا ئاشکرایکردووە، کە بەرپرسانی ڕۆسۆنێری دەستیان بە دانوستاندن بۆ گواستنەوەی ماریۆ ماندزۆکیچی هێرشبەری کرواتی کردووە.

“مانزۆ” لە مانگی تەمووزی 2020وە دوای هەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەی لەگەڵ یانەی (الدحیل)ی قەتەری پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە نەماوە، گواستنەوەی بۆ میلان بێبەرانبەرە، سەرەتا نوێنەرانی یانە چاویان بە لێپرسراوی کارەکانی کەوتووە و پاشان دانوستاندن لە نێوانیاندا دەستیپێکردووە.

ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا پێشبینیان کردووە، لە چەند کاتژمێر، یاخود لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ماڵدینی و هاوەڵانی بۆ گواستنەوەی ئەم هێرشبەرە ئەزموندارە بە ڕێککەوتنێک بگەن.

ماندزۆکیچی تەمەن 34 ساڵ لە ژیانی وەرزشییدا 162 یاری لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان بۆ یانەی یوڤانتۆس کردووە، شارەزای تۆپی پێی ئیتاڵیایە و تۆمارکەری 44 گۆڵ و ڕەخسێنەری 17 گۆڵی دیکە بووە، پێشتریش بۆ یانەکانی داینەمۆ زاگریب، بایرن میونشن، ڤۆلفسبۆرگ، ئەتلەتیکۆ مەدرید یاریکردووە.

بابەتی پێشتر

پەیامە نهێنیەکانی بارسا.. تێر سپایدەرمان و ئەو بەهرەدارەی ئاڵای سپی هەڵناکات

بابەتی دواتر

لیژنەیەكی پەرلەمانی بۆ شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێم پێكهێندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌ڵمانیه‌کان به‌ ڕاپرسیه‌ک‌ وه‌ڵامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاته‌که‌یان ده‌ده‌نه‌وه‌

هانده‌رانی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا به‌ پێچه‌وانه‌ی خواست و بڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاته‌که‌یان ده‌وه‌ستنه‌وه‌ و دووپاتیده‌که‌نه‌وه‌، سه‌رده‌می خواکیم…
Total
0
Share