کۆچی بەکۆمەڵی مان سیتی چی لەپشتەوەیە؟

دوای چنینەوەی ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، زۆرینەی یاریزانانی مانچستەر سیتی ڕوو لە یانەکانی سعوودیە دەکەن.

میدیاکانی بەریتانیا ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەوەی لە مانچستەر سیتی ڕوودەدات بابەتێکی سەرنجڕاکێش و لە هەمان کاتدا مایەی گومانە، بەوپێیەی گواردیۆلا دەرگای ڕۆیشتنی بۆ چەندین یاریزان کردووەتەوە و هیچ کاردانەوەیەکی نییە.

گوندۆگان ڕوویکردووەتە یانەی بەرشلۆنە و بەم زووانە هەریەک لە جواو کانسێلۆ، بێرناردۆ سیلڤا، ڕیاز مەحریز، ئایمیریک لاپۆرت، کایل واڵکەر ڕێککەوتن لەگەڵ یانە خوازیارەکانیاندا دەکەن.

بە هەمانشیوە بنجامین مێندی گرێبەستی کۆتاییهاتووە و تەنها ماتیۆ کۆڤاسیچ پەیوەندیی بە یانە شینەکەوە کردووە.

ڕۆژنامەنووسان پێیانوایە ئەوەی ڕوودەدات ئارامی پێش گەردەلوولە و دوای فرۆشتنی ئەو یاریزانانە، گواردیۆلا چەند گرێبەستێکی هەژێنەر واژۆدەکات.

بابەتی پێشتر

کلۆپ لیڤەرپوڵی پاکتاو کردووە و نۆ بە دوو چارەدەکات

بابەتی دواتر

چاڤی جێگرەوەی بێرناردۆ سیلڤای دۆزییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share