وەزیری دارایی عێراق سەردانی هەرێم دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، سەردانی هەرێم بکات.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ شەممە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، لەگەڵ وەفدێکی باڵای وەزارەتەکەی، سەردانی هەولێر دەکەن.

هەر بەپێی زانیارییەکان، تەیف سامی دەچێتە وەزارەتی دارایی هەرێم و لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی کۆدەبێتە بە مەبەستی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەو ناوە لێکچوو دوبارانەی لەنێو لیستەکانی مووچەدا هەن.

لەماوەی رابردوودا وەزارەتی دارایی عێراق، هۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی بۆ ناڕوونی لە لیستەکانی مووچەدا گەڕاندەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە بەرەو ناوەڕاستی مانگی ئەیلول دەڕۆین، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی ئابی ئەمساڵ دابەشنەکراوە و مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردووش بە نادیاری ماونەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

کۆپیەکی دەگمەنی دەستووری ئەمریکا کە تەمەنی زیاتر لە دوو سەدەیە لە زیادکردنێکدا دەفرۆشرێت

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share