ڕاپەڕین.. دوو کەس بە تۆمەتی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ڕاپەڕین دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد، کە ‌هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیان لە کچێک کردووە و بڕێک پارە و ئاڵتوونیان لێوەرگرتووە.

لە ڕاگەیەندراوی پۆلیسی ڕاپەڕیندا هاتووە، “دوای تۆماركردنی سكاڵا له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كه‌وه‌ له‌ ڕه‌گه‌زی مێ، له‌سه‌ر تۆمه‌تباری نادیار كه‌ به‌ وته‌ی سكاڵاكار تۆمه‌تبارەکان له‌ ڕێگای تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانەوە هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووه‌، له‌ به‌رامبه‌ر بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ و وێنه‌كانی بڕێك پاره‌ و زێڕیان لێی وه‌رگرتووه‌”.

ئاماژە بەوەش کراوە، دوای لێکۆڵینەوە دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ی. ع. ج) و (د. ع. ح) له‌ ڕه‌گه‌زی نێر دەستگیرکران.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیس، تۆمه‌تباره‌كان دانیانناوە به‌تاوانه‌كانیاندا، له‌ هه‌مانكاتدا دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕێك پاره‌ و ئاڵتون و مۆبایل و چه‌قۆیه‌كدا، ده‌ركه‌وتووە تۆمه‌تبارەکان بڕێك له‌و پاره‌یەیان خەرجکردووە كه‌ له‌ سكاڵاكار وه‌ریانگرتووە.

بابەتی پێشتر

پڕۆژەیەكی گەورەی گەشتیاری و بازرگانی لەسەر ڕووباری سیروان دروستدەكرێت

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران هەلی کاری ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share