کۆپیەکی دەگمەنی دەستووری ئەمریکا کە تەمەنی زیاتر لە دوو سەدەیە لە زیادکردنێکدا دەفرۆشرێت

کۆمپانیای برانک ئۆکشنز لە 28ی ئەیلولدا لە شاری ئەشڤیلی لە ویلایەتی کارۆلینای باکووری ئەمریکا لە زیادکردنێکدا کۆپییەکی دەگمەنی دەستووری ئەمریکا کە تەمەنی زیاتر لە دوو سەدەیە دەفرۆشێت.

رۆژنامەکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، نرخی ئەو کۆپییە دەگمەنەی دەستووری ئەمریکا لە یەک ملیۆن دۆلارەوە دەستپێدەکات و هیچ سنوورێکیش بۆ نرخەکەی دیارینەکراوە کە دەبێت چەند بێت.

ئەم کۆپیە تەمەنی 237 ساڵ دەبێت و دوای ئەوەی کۆنفرانسی دەستووری لە ساڵی 1787دا چوارچێوەی پێشنیارکراوی حکومەتی وڵاتەکەی پەسەند کرد و کۆنگرەی یەکەمین حکومەتی ئەمریکا بەپێی ماددەکانی کۆنفیدڕاڵی پەسەندکرد چاپکرا، هاوکات یەکێکیشە لەو 100 کۆپیەی کە لەلایەن چارڵز تۆمپسۆن، سکرتێری ئەو کۆنگرەیەوە چاپکرابوو.

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەیەکی لوتکە بۆ ماڵئاواییکردن لە سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی عێراق سەردانی هەرێم دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share