بەهۆی تەقینەوەی بورکانێکەوە 11 کەس لە ئیندۆنیزیا گیانیان لەدەستدا

بەرپرسانی ئەندەنوسیا ڕایانگەیاند، “دوای تەقینەوەی بورکانێکی چالاک لە ویلایەتی سوماترای ڕۆژئاوا، 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی دیکەش بێسەروشوێنن”.

حکومەتی ئیندۆنیزیا ئاماژەی بەوە کردووە، “بورکانی ماراپی لە دوورگەی سوماترا تەقیەوە و پاشماوەکەی بەسەر گوندەکانی نزیکدا بڵاوبووەوە و 11 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، سێ کەسی دیکەش بە زیندووی دۆزراونەتەوە بەڵام  12 کەسی دیکە بێسەروشوێنن”

لەوبارەیەوە عەبدول مەلیک، بەرپرسی تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری لە سوماترای ڕۆژئاوا ئاماژەی بەوە کردووە، “چۆڵکردنی ناوچەکە بەردەوامە و تیمێکی 40 کەسی فریاگوزاری لە ئێستادا لەسەر شاخەکەن بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی بێسەروشوێنن لەکاتێکدا تەقینەوەکان هێشتا بەردەوامن”.

بەگوێرەی ئەو ئامارە سەرەتاییانەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بڵاوکراونەتەوە تا ئێستا زیاتر لە 70 کەس لە ناوچەکەدا رزگارکراون و ئەوانەی برینداریشبوون ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بابەتی پێشتر

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق: لە مانگی رابردوودا 12 بومەلەرزە روویانداوە

بابەتی دواتر

وتەبێژی یەکێتی: بانگەشەی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی ئارام بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share