رۆژانە چەند جار پێویستە قژمان دابهێنین؟

قژداهێنان کارێکی رۆتینیی رۆژانەیە، بەو پێیەی ئەو پیسیانەی کە لەسەر رووی قژ کۆبوونەتەوە لایدەبات و یارمەتی رزگارکردنی دەدات، بەڵام ژمارەی گونجاوی جارەکانی شانەکردن لە رۆژێکدا چەندە؟

قژداهێنان مەرجێکی پێویستە بۆ پاراستنی سیما تەندروستەکەی، بەو پێیەی نەک تەنها گرێیەکانی لادەبات، بەڵکو رزگاری دەکات لەو پیسیانەی لەسەر رووی کۆبوونەتەوە، هەر ئەمەش وایکردووە ئەم هەنگاوە رۆژانە بکرێت، بەڵام ئایا دەکرێت یەک جار بەس بێت یان پێویستە قژەکە چەند جارێک لە رۆژێکدا شانەی بکرێت؟ بۆ ئەوەی سوود لە کاریگەرییە باشەکانی ئەم چالاکییە وەربگریت.

شارەزایانی چاودێریی قژ دووپاتیدەکەنەوە کە پێویستە بەلایەنی کەمەوە رۆژانە یەکجار قژ دابهێنرێت، باشتر وایە رۆژانە دووجار بەم هەنگاوە دووبارە بکەیتەوە، بەڵام ئەمە تەنها بۆ قژی خاو دەگونجێت و ناگونجێت بۆ قژی لوول چونکە شێوەکەیان لەدەستدەدەن.

سەبارەت بە باشترین کاتەکان بۆ قژداهێنان ئەوا بەیانیان و ئێوارانە، شانەی بەیانیان یارمەتی گەڕاندنەوەی قژ دەدات بۆ دۆخی ئاسایی و دەردراوەکانی چەوری لەسەری دابەش دەکات بۆ زیادکردنی بریقەی قژ، هەروەها هاندەری سوڕی خوێنە لە پێستی سەردا، شانەی ئێواران یارمەتی رزگاربوونی قژ لە تۆز و پیسکەرەکان و پاشماوەی بەرهەمەکانی جوانکاریی قژ دەدات کە لەسەری کۆبوونەتەوە.

بۆئەوەی گرێ و پیسییەکانی سەر قژ لاببرێت، دەبێت قژداهێنان لە کۆتاییەکانییەوە دەستیپێبکرێت تا رەگەکان بۆ ئەوەی ئاڵۆزی و گرێکانی بکرینەوە بەبێ ئەوەی ببێتە هۆی ئەوەی تاڵە قژەکە بشکێت یان تاڵەکە لە رەگەوە هەڵبوەرێت.

بۆ پاراستنی قژ لە شەودا و دوورکەوتنەوە لە تێکەڵبوون لە کاتی خەوتندا، باشتر وایە بە شێوەی پێچێکی گەورە و بە نەرمی ببەسترێت و لەسەر پشتییەکی ئاوریشمی بخەویت.

 

بابەتی پێشتر

یونایتد لەبارەی گرینوودەوە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراو دەدات

بابەتی دواتر

دۆخی یاریزانە پێکراوەکانی بەرشلۆنە بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share