پۆلیسی سلێمانی: به‌تۆمه‌تی كوشتنی هاوڵاتییه‌ك کەسێک ده‌ستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێک بەتۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەک رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان چه‌ند كه‌سێكدا دروستبوو، بووه‌ هۆی كوژرانی هاوڵاتییه‌ك، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی هه‌ردوو بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق و حه‌سار گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستیانپێكرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای‌ وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر تونرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی هه‌ردوو بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق و حه‌ساره‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەش دەڵێت، ئێستا به ‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 406 له ‌یاسای سزادانی عێراقی ئەو کەسە راگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن‌.

 

بابەتی پێشتر

پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

هۆکاری هاوتانەکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازیی هەرێم لەگەڵ عێراق ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیكای ڕۆژنامەنووسان: بایكۆتكردنی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لەلایەن مەسرور بارزانییەوە پێشێلكردنی یاسایە

جێگری نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەداخەوە ئەمڕۆ لە كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ژمارەیەك دەزگای ڕاگەیاندن بانگهێشتنەكراون و…
Total
0
Share