کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: کشانەوەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگیراوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، بەهۆکاری هونەری و یاسایی بڕیاردراوە دەرگای کشانەوەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکرێتەوە.

جومانە غەلای رایگەیاند، لە ئێستادا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان سەرقاڵی پێداچوونەوەیە بە داتا و زانیارییەکانی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەبەر چەند هۆکارێکی هونەری و یاسایی لە ئێستادا دەرگای کشانەوە بەڕووی کاندیدەکاندا داخراوە.

ئاشکراشیکرد، لیژنەیەکی تایبەت بە بەدواداچوونی پێشلکاری و سەرپێچییەکانی کاندیدەکان پێکهێنراوە، هەر کاندیدێک لە دەرەوەی رێککارە یاساییەکان کاربکات لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
هاوکات سەبارەت بە داتاکانی وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان جومانە غەلای ئاشکرایکرد، تا ئێستا دوو ملیۆن و 685 هەزار و 466 کارت وەرگیراونەتەوە و 214 هەزار و 112 کارت ماون وەربگیرێنەوە.

داوایشیکرد، ئەو هاوڵاتییانەی تا ئێستا کارتی بایۆمەتریی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە سەردانی بنکەکانی دەنگدان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی تا لە مافی دەنگدان بێبەش نەبن.

بابەتی پێشتر

لە بەیانیاندا پەرداخێک خوێیاو بخۆیتەوە چی روودەدات؟

بابەتی دواتر

بەهۆی نقومبوونی بەلەمێک لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا 21 کۆچبەر بێسەروشوێنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share