پۆلیسی سلێمانی: به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ 170 سه‌ر ئاژه‌ڵ دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ 170 سه‌ر ئاژه‌ڵ، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ دووكان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك سكاڵای‌ تۆماركرد كه‌ 170 سه‌ر مه‌ڕی‌ لێدزراوه‌، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و پاش گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆڵنه‌وه‌كان ‌و وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا ئاژەڵەكان له‌سنوری‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌هاوكاری‌ ئاسایشی‌ چه‌مچه‌ماڵ بدۆزرێنه‌وه‌.

باس لەوەشکراوە، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ دوكانه‌وه‌ دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران ‌و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوە و ئاژەڵەكان راده‌ستی‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ كرایه‌وه‌.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە بەتۆمەتباران بووە و هەردوو تۆمەتباریش بە بڕیاری دادوەر و بە پێی مادەی 444 لە یاسای سزادانی عێراق راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

لەبارەی کەشوهەوای شاری مەککە هۆشداریی دەدرێت

بابەتی دواتر

خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای باری کەسێتیی عێراق دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share