وەزارەتی بازرگانیی عێراق: ژمارەیەکی زۆر ناوی دووبارە لە پسووڵەی خۆراکی هەرێمدا هەیە

بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لە ناوی دووبارە و مردووان و ئەو کەسانەی چوونەتە دەرەوەی وڵات لە پسووڵەی خۆراکی هەرێمدا هەیە و وردبینیان بۆ دەکرێت.

تاڵب حەسەن نعمە بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەمان ئامادەکاریی دەکات بۆ پێداچوونەوە بە داتاکانی 39 ملیۆن و 700 هاوڵاتیی عێراق کە سوودمەندن لە پسووڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی.

ئاماژەیبەوەشکرد، هەڵمەتی وردبینییەکە لەرێگای سیستمی زیرەکی دەستکرد بە هاوکاریی کۆمپانیایەکی تایبەتەوە کە گرێبەستی لەگەڵ واژووکراوە، لە رێگای بەراوردکردنی پەنجەمۆر و و‌ێنەی کەسی و ژمارەی خێزان و کارتی نیشتمانییەوە ئەنجامدەدرێت.

سەبارەت بە هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، وردبینییەکە ئەوانیش دەگرێتەوە چونکە ژمارەیەکی زۆر لە ناوی دووبارە ناوی مردووان و ئەو کەسانەی کۆچی دەرەوەی وڵاتیان کردووە لەناو پسووڵەی خۆراکدا ماونەتەوە، لەم رێگایەوە هەوڵ دەدەین خەرجییەکانی ئەو خۆراکانەی لە رێگای پسووڵەی خۆراکەوە بە هاوڵاتییان دەدرێت کەمدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share