ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ڕایگەیاند، ئەمریکا گواستنەوەی بڕی 500 ملیۆن دۆلاری بۆ عێراق ڕاگرتووە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، ئەو پارەیە داهاتی نەوتیی عێراقە و لەلایەن لقی نیویۆرکی بانکی فیدراڵیی ئەمریکاوە ڕاگیراوە.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەوەشی خستووەتەڕوو، واشنتن دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە فشار لە بەغداد بکات بۆ ڕێگریکردن لە هێرشی گرووپەکان بۆسەر دامەزراوەکانی ئەمریکا و هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرووپانە لەو وڵاتە.