وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەی مانگی تەمموزی خانەنشینانەوە رایگەیاند، ”مووچەکانیان بە هاوتاکراوی هاوشێوەی عێراق دابەشدەکرێت”.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ئەوەی خستەڕوو، ”مووچەی مانگی تەمموزی خانەنشینانی هەرێم بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو و بە هاوتاکراوی هاوشێوەی عێراق دابەشدەکرێت”.
پێشتر لە بەدواداچوونێکی تۆڕی میدیایی ئێستادا د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێی راگەیاندین، بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق دراوە و لیژنەكە بە بڕیاری حكومەتی عێراق بووە و ئەندامانی لیژنەكە دەستنیشانكراون كە راسپاردەكانیان ئامادەبكەن بۆ هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان.