ئەو نەهەنگەی گومانی سیخوڕبوونی لێدەکرا بە مردوویی دۆزرایەوە

نەهەنگێکی جۆری بێلوگا کە ناوی هڤالدیمیرە و بۆ یەکەم جار لە نەرویج بیندرا، لە نزیک سنوورە ئاوییەکانی وڵاتێکی دراوسێی و بە سیخور لەناو خەڵکیدا ناوی دەرکردبوو، بە مردووی دۆزرایەوە.

بەگوێرەی هەواڵی کەناڵە نەرویجییەکان،  رۆژی شەممە، تەرمی نەهەنگەکە لە کەنداوی ریساڤیکا لە باشووری نەرویج لەلایەن باوک و کوڕێکەوە کە سەرقاڵی ماسیگرتن بوون، دۆزراوەتەوە.

ئەم نەهەنگە لە جۆری بێلوگا بووە و بە تێکەڵکردنی وشەی نەرویجی بۆ نەهەنگ — hval — و ناوی یەکەمی سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر ناونراوە، قسەو قسەڵۆکی سیخوڕی بەسەردا سەپێندراوە لەناو خەڵکدا، دوای ئەوەی دەستنیشانکرا، بە کرینێک لە ئاوەکە دەرهێندرا و بردراوە بۆ بەندەرێکی نزیک و لەوێ پسپۆڕان پشکنینی بۆ دەکەن.

ئەو نەهەنگە درێژییەکەی 4.2 مەتر بووە و کێشی 1225 کیلۆگرام بووە، بۆ یەکەمجار لەلایەن ماسیگرەکانەوە لە نزیک دوورگەی ئینگۆیای باکوور کە دوور نییە لە شاری هامەرفێستی جەمسەری باکوورەوە بینراوە.

باس لەوە دەکرێت لەو کاتەدا پشتێنێکی لەسەر پشت بووە کە وەک پشتێنێکی بچووک کە هەڵگری کامێرا بێت دەرکەوتووە و هەندێک باسیان لەوەکردووە، گوایە پارچەیەک ئاسنی پێوە بووە لەسەر نوسراوە ئامێری سان پترسبێرگ.

شارەزایان دەڵێن هێزی دەریایی رووسیا بەوە ناسراوە کە بۆ مەبەستی سەربازی مەشق و راهێنانی بە نەهەنگەکان کردووە و رەنگە ئەم نەهەنگەش یەکێک بووبێت لەوانە و لە ئاوەکانی رووساوە هاتبێت، بەڵام نەهەنگێکی کۆمەڵایەتی بووە و حەزی لە تێکەڵی و یاریکردن بووە لەگەڵ خەڵکدا.

بابەتی پێشتر

بە بڕیارێکی نوێ حکومەتی کوەیت لە تەنها دوو کاتدا رێگا بە ناشتنی مردوو دەدات

بابەتی دواتر

رووداوێکی هاتوچۆ چوار برینداری لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share