بایدن: ئەركەكەمان لە ئەفغانستان بونیادنانی دەوڵەت نەبوو

جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا

سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ئەركی واشنتن لە ئەفغانستان هیچ كاتێك بونیادنانی دەوڵەت نەبووە لەوێ.

جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئەو بژاردەیەی كە پێویستبوو بیگرێتەبەر یان شوێنكەوتنی ڕێككەوتنی وتووێژ بوو كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشوو دەستیپێكردبوو، یان گەڕانەوە بوو بۆ جەنگ.

بایدن لە وتەیەكدا كە ئەمڕۆ تایبەت بە دۆخی ئەفغانستان و كۆنتڕۆڵكردنی وڵاتەكە لەلایەن چەكدارانی تاڵیبان-ەوە پێشكەشیكرد وتیشی، “سەركردە سیاسییەكانی ئەفغانستان خۆیان ڕادەستكرد و لە وڵات هەڵهاتن، سوپاش شەڕكردنی ڕەتكردەوە”.

“ناكرێت هێزە ئەمریكییەكان شەڕبكەن و بكوژرێن لە شەڕێكدا كە هێزە ئەفغانییەكان چوونەناو ئەو شەڕەیان ڕەتكردووەتەوە” سەرۆكی ئەمریكا وای وت.

دوپاتیشیكردەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكان هەموو ئەوانەی پێویست بووە داوەتە حكومەتی ئەفغانستان.

ڕونیشیكردەوە، ئەشرەف غەنی، سەرۆكی ئەفغانستان ئاراستەی دیبلۆماسی بۆ گەیشتنە ڕێككەوتن ڕەتكردووەتەوە.

بایدن ئەوەشی وت كە هەڵەكانی ڕابردوو دووبارەناكاتەوە بە مانەوە و شەڕكردن لە ململانێیەكدا كە لە بەرژەوەندی ویلایەتە یەكگرتووەكاندا نییە، لەهەمان كاتدا بەردەوامی پشتیوانییەكانی ئەمریكای بۆ گەلی ئەفغانستان دوپاتكردەوە.

ئاشكراشیكرد، ئەوەی ئێستا ڕووەدەدات بە ئاسانی پێنج ساڵ پێشتر ڕوویدەدا، یان پاش 15 ساڵ. وتیشی، ئەركەكەیان لە ئەفغانستان چەندین هەڵەی تیاكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای مایکرۆسۆفت، گوگڵیش هۆشداری لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئێران دەدات

کۆمپانیای گوگڵ هۆشداریدەدات لە زیادبوونی چالاکییەکانی گروپە هاککەرەکانی سەر بە ئێران، ڕاپۆرتێکی کۆمپانیاکە مەترسیی هەڵمەتی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئەو…
زیاتر ببینە

ئەکسیۆس: ئێران پێشنیارێکی نوێی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ پێشکەشی ئەمریکا کردووە

پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی و دوو سەرچاوەی ئاگادار لەناوخۆی ئـ.ـێران بڵاویکردووەتەوە، ئـ.ـێران پێشنیارێکی نوێی…
Total
0
Share