دارایی زانیاریی نوێ لەبارەی هاوتاكردنی مووچە ئاشكرادەكات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق دراوە، بەڵام تائێستا هیچ رێكارێكی كارگێڕیی و ژمێریاری نەگیراوەتەبەر و بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق هەیە كە مافیان پارێزراوە.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەكانمان بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق دراوە و لیژنەكە بە بڕیاری حكومەتی عێراق بووە و ئەندامانی لیژنەكە دەستنیشانكراون كە راسپاردەكانیان ئامادەبكەن بۆ هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان.

وتیشی، ” تائێستا هیچ رێكارێكی كارگێڕیی و ژمێریاری نەگیراوەتەبەر، بەڵام بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق هەیە كە دەبێت مووچەی خانەنشینان هاوتا بكرێت و مافەكانیان پارێزراوە”.

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵگیرا

بابەتی دواتر

لە بەغداد كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە لەبارەی مووچەوە ئەنجامدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵه‌بانی له‌ هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ سلێمانی: ئاینده‌ی میله‌ته‌كه‌م گه‌شه‌

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ی تشرینی دووه‌م، هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ سلێمانی چالاكییه‌كانی ڕۆژی دووه‌می ده‌ستپێكرد، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی…
Total
0
Share