دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەی خانەنشینانی عێراق دەستیپێكرد

دەستەی خانەنشینی عێراق دەستكردنی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول (9)ی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی راگەیاند.

دابەشکردنەکە قۆناغ بە قۆناغە و دەستەكە داوا لە سەرجەم ئەو کەسانە دەکات کە نامەیان پێدەگات، سەردانى لقەکانى پارەدانى ئەلیکترۆنى لە بەغداد و پارێزگاکانى دیکە بکەن، بۆ وەرگرتنى مووچەکانیان.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا دەستەی خانەنشینیی عێراق رایگەیاند، رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆی خانەنشینان تەواوکراوە.

حوسام عەبدولستار، جێگری سەرۆکی دەستەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، رێکارەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی لەژێر رێنمایی راستەوخۆی وەزیری دارایی و سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی تەواوکراون.

بابەتی پێشتر

 شەقامێکی نوێی دوو ساید لە کەلار دروستدەکرێت

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ماوەی دوو رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ بەسەر پارێزگاکاندا دەسەپێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share