ئەڵمانیا بەشێک لە کۆچبەران رەوانەی وڵاتەکەیان دەکاتەوە

بەرپرسانی ئەڵمانیا رایانگەیاند، لە رۆژی هەینییەوە، دەستیانکردووە بە ناردنەوەی ئەو کۆچبەرە ئەفغانییانەی لە وڵاتەکەیاندان و تاوانبارن، بۆ وڵاتی خۆیان.

ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم هەڵمەتەی ئەڵمانیا لەکاتێکدایە، پرسی هەڵبژاردنە خۆجێییەکان لە ئەڵمانیا تەنها چەند رۆژێکی کەمی ماوە و بابەتی کۆچبەران یەکێکە لەو بابەتانەی لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتانی ئەوروپیدا بابەتێکی جێگەی بایەخە.

دەستپێکردنەوەی ناردنەوەی ئەفغانییەکان بۆ تاڵیبان دوای راگرتنی دێت لەساڵی 2021ەوە و بەر لە سێ ساڵ بەهۆی کۆنترۆڵکردنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە نیگەرانییەکان لە مافی مرۆڤ لەو وڵاتە.

حکومەتی ئەڵمانیا تووشی فشارێکی زۆر بووە بەهۆی کۆچبەرانەوە، بەتایبەتیش ئەفغانییەکان، ئەوەش دوای چەند رووداوێک کە لە وڵاتەکە روویداوە و دەستی ئەوانی تێدا بووە.

رۆژی پێنجشەممە، حکومەتی ئەڵمانیا توندکردنەوەی سیاسەتی کۆچ و خێراکردنی رەوانەکردنەوەی کۆچبەران بۆ وڵاتانی خۆیانی راگەیاند.

هاوکات، بە گوێرەی ئامارێکی پێشووی دەزگای لوتکە، تەنها لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ئەڵمانیا 222 هاوڵاتیی عێراقی دیپۆرتکردووەتەوە، 169 کەسیان بۆ عێراق و کوردستان نێردراونەتەوە و 53 کەسیش نێردراونەتەوە بۆ ئەو وڵاتانەی دیکە کە پێشتر کۆچبەران لێیەوە چوونەتە ئەڵمانیا.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ناوخۆ: 96%ی سەردانکەرانی عەرەب و بیانی عێراقیان جێهێشتووە

بابەتی دواتر

كەسانی باڵابەرز زیاتر تووشی شێرپەنجە دەبن.. هۆكارەكەی چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share