دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جۆری F-16، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا بڕیاری دوورخسنتەوەی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئۆکرانیای دەرکرد.
دوورخستنەوەی میکۆلا ئۆلیشچەک، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئۆکرانیا دوای تەنها لە رۆژێک بوو لە راگەیاندنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جۆری F-16 و گیانلەدەستدانی فڕۆکەوانەکەی.
هۆکاری لەکاردوورخستنەوەی فەرماندەکەی نەخستەڕوو بەڵام باسی لەوە کرد کە دەبێت کارمەندان بپارێزرێن، و پێویستییان بە بەهێزکردنی ئاستی فەرماندەیی هەیە.
بەرپرسێکی بەرگریی ئەمریکا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، پێناچێت کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە لە ئەنجامی تەقەی رووسیا بووبێت و هێشتا لێکۆڵینەوە لە هۆکارە ئەگەرییەکان دەکرێت لە هەڵەی فڕۆکەوانەوە تا لەکارکەوتنی میکانیکی.