ژمارەی ئەو کەسانەی لەئەمڕۆدا خنکاون گەیشتە سێ کەس

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کەسێک لە شاری هەولێر و کەسێکش لە سنووری قەزای سۆران خنکان و ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئـەمڕۆدا خنکاون بۆ سێ کەس بەرزبووەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئاوی زێی گەورە لە نزيك گوندی ووسومەليان گەنجێک بە ناوی ئەمیر نەجم تەمەن 26 ساڵان خنکا و دوای سێ کاتژمێر توانرا تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری رەواندوز تازەلاوێک بە ناوی راوێژ رەسوڵ تەمەن 15 ساڵان کە خەڵکی گوندی دەرگەڵەیە دانیشتووی ناحیەی دیانا خنکاوە و لەلایەن هاوڵاتییانی سنوورەکەوە توانراوە تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە.

هەر ئەمڕۆ تازەلاوێکی دیکە لە رووباری خابوور لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ خنکا.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە 20 کەس لە رووبار و چەم و دەریاچەکانی هەرێم خنکاون.

بابەتی پێشتر

پێشڕەو مەلا وەیسی: ئەو حزبەی شانازی بە خیانەتەوە بكات نابێت و ناكرێت چاوەڕوانی كاری باشی نیشتیمانی و نەتەوەیی لێبكرێت

بابەتی دواتر

محەمەد شێخ عوسمان: چیرۆکی ئەو بەرازیلییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share