بەختیار تاهیر: هیچ پرۆژەیەکی جێگرەوە بۆ چارەسەری کێشەی ئاو لە سلێمانی نییە

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی هیچ پرۆژەیەکی جێگرەوە نییە، ناتوانرێت کێشەی ئاو لە شاری سلێمانی چارەسەربکرێت.

بەختیار تاهیر بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “دروستبوونی کێشە لە دابەشکردنی ئاو لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەم لە دواکەوتنی کاتی بەردانەوەی ئاو هەم لەو بڕەی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت کێشەیەکی دووبارەیە و زۆرجار دووبارە دەبێتەوە، بەڵام لەبەرئەوەی هیچ پرۆژەیەکی جێگرەوە نییە تا ئێستا ناتوانین ئەو کێشانە چارەسەربکەین بە شێوەیەکی تەواوەتی”.

باسیلەوەشکرد، “بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی گەڕەکەکانی ناو شار پشت بە هەردوو پرۆژەی ئاوی دوکان و سەرچنار دەبەستین، هەر کێشەیەکی وەک کوژاندنەوەی کارەبا شکانی بۆرییەک یان هەر کێشەیەکی دیکە رووبدات کێشە لە کاتی دابەشکردنی ئاو دروست دەبێت”.

ئاشکراشیکرد، “کێشەی دابەشکردنی ئاو هیچ پەیوەندییەکی بە دابەشکارانی ئاوەوە نییە، هەر کاتێک عەمبارەکان ئاوی پێویستیان تێدابوو، داوا لە دابەشکارەکان دەکرێت ئاوەکە بەربدەنەوە، چونکە گەر بەرنەدرێنەوە کێشەی شکانی بۆری دروستدەبێت”.

 

بابەتی پێشتر

جەلال شێخ ناجی: پەیوەندیمان لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا بەهێزتر دەکەین

بابەتی دواتر

شەش كەس بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ غەشكردن لە تاقیكردنەوەكاندا دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share