پێشڕەو مەلا وەیسی: ئەو حزبەی شانازی بە خیانەتەوە بكات نابێت و ناكرێت چاوەڕوانی كاری باشی نیشتیمانی و نەتەوەیی لێبكرێت

پێشڕەو مەلا وەیسی رۆژنامەنووس رایگەیاند، 31 ی ئابی 1996 خیانەتێكی نیشتمانی بوو، كە تا رۆژمێری مرۆڤایەتیی بەردەوام بێت برێنێكی ساڕێژ نەبووە و پەڵەیەكی رەشە بە ناوچەوانی بكەرانییەوە، ئەو حزبەی شانازی بە خیانەتەوە بكات نابێت و ناكرێت چاوەڕوانی كاری باشی نیشتیمانی و نەتەوەیی لێبكرێت.

ئەو رۆژنامەنووسە نووسیویەتی، 31 ی ئاب ئەو رۆژە شووم و هەڕاجكراوەی نیشتمانە كە پارتی پێشڕەوایەتی رژێمی رووخاوی كرد بۆ داگیركردنی هەولێر و داگرتنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان لەسەر سەری پەرلەمانی بە خوێن بنیاتنراوی شەهیدان و شوێنگەی هیوای دایك و باوك و نەوەی شەهیدان داپۆشرا بە ئاڵا نەگریسەكەی رژێم و شكۆی میلەتی كورد بەگشتی خرایە هەڕاجی سیاسی ئەو حزبەی ئێستا بە شانازی دەزانێت.

دەشڵێت، هەرساڵ دەگەمە مانگی ئاب زیاتر خەم دامدەگرێت و ئەو ڕۆژانەم دێتەوە یاد و زیاتر لە زیاتر نەفرەت لە بكەرانی دەكەم و دەڵێم “خیانەكردن و پشتكردنە میلەت و نیشتمان لە بەردەم ئەو حزبەدا كراوەیە و تا ئێستاش بەردەوامە، ئەگەر سەیرێكی سنوورەكانی ژێر دەسەڵاتیان بكەیت دەبینیت كە چۆن دەستی نەیارەكانی گەلی كورد دەگرن بۆ لەناوبردنی هاوخوێن و هاوزمانەكانی خۆیان، بۆیە 31 ی ئاب خیانەتێكی نیشتیمانی و پەڵەیەكی ڕەشە لە میژووی بكەرەكەیدا.

جەختیشیکردووەتەوە، لە 31 ی ئابدا پارتی راستە خاكی بۆ داگیركرا، لەلایەن دوژمنی میلەتەكەمانەوە كە بە شانازی دەبینێت، بەڵام لەگەڵ شكاندنی شكۆی پەرلەمانی كوردستاندا، شكۆی سیاسی و سەربازی خۆی بۆ هەمیشە لای خەڵكە نیشتمانپەروەرەكان شكاند و راستكردنەوەشی ئەستەمە.

بابەتی پێشتر

رۆژنامەنووسێک: هەولێر دەگرینەوە و دەیدەینەوە دەست خەڵک

بابەتی دواتر

ژمارەی ئەو کەسانەی لەئەمڕۆدا خنکاون گەیشتە سێ کەس

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوی كۆبوونەوەی یەكێتی و یەكگرتوو: هەوڵەكان بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشە داراییەكان بە تایبەت دابینكردنی مووچەی مووچەخۆران بخرێنەگەڕ

ئەمڕۆ شەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵای یەكێتی سەردانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانی…
Total
0
Share