تازەلاوێک لە رووباری خابوور لە زاخۆ خنکا و توانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی زاخۆ بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆت ئەمڕۆ تازەلاوێک بە ناوی (ی.ع.ع)، تەمەن 17 ساڵان لە رووباری خابوور خنکا.
ئاماژەی بەوەشکرد، گەنجەکە خەڵكی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە، توانراوە تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ بکرێت.