زانایانی ئەمریکی: بەخشینی گورچیلە مەترسی لەسەر بەخشەر دروستناکات

زانایانی بواری تەندروستیی دەڵێن، نەشتەرگەریی بەخشینی گورچیلە مەترسیی لەسەر کەسی بەخشەر دروستناکات و نابێتە هۆی مردن.

کۆمەڵەی پزیشکیی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، لە ئێستادا مەترسی لەسەر ئەو کەسانەی نەشتەرگەری بەخشینی گورچیلە ئەنجامدەدەن زۆر کەمبووەتەوە بەراورد بە نەوەدەکانی سەدەی رابردوو.
زانایان دەڵێن، لە ساڵی 2022 دا لە کۆی 10 هەزار بەخشەری گورچیلە تەنها یەک کەسیان گیانیلەدەستداوە.

کەمبوونەوەی مەترسی لەسەر بەخشەرانی گورچیلە بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەوەیە کە لە شێوازی نەشتەرگەرییەکاندا هاتوونەتە کایەوە، بە تایبەت شوێنی ئەو برینەی دروستیدەکەن زۆر بچوکترە بەراورد بە رابردوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی دوایین ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارەکانی تەقینەوەکە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی دوایین ئاماری قوربانییەکانی ڕووداوی تەقینەوەی غاز لە ماڵێکی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی بڵاودەکاتەوە، کە سەرجەمیان…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەك هۆكاری زیادبوونی كێشی منداڵ بە مۆبایل و تەلەفزیۆنەوە دەبەستێتەوە

بەپێی توێژینەوەیەك دەركەوتووە ئەو منداڵانەی لەكاتی خواردنی ژەمەكانیاندا مۆبایل بەكاردەهێنن یان سەیری تەلەفزیۆن دەكەن، ئەگەر زیادبوونی كێشیان زیاترە.…
Total
0
Share