بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەفغانستانی هەژاند.. زیاتر لە 230 کەس گیانیان لەدەستدا

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەفغانستانی هەژاند، بەهۆیەوە زیاتر لە 230 کەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، بوومەلەرزەکە لە بەشێکی پاکستان و هیندستانیش هەستیپێکراوە.

دەستەی پێوانەی جیۆلۆجی ئەمریکی ڕایگەیاند، گوڕی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان 6.1 پلەی ڕێختەر بووە، لە دووریی 44 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری خوست لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان ڕوویداوە.

ئیدارەی کارەساتەکانی ئەفغانستان ئاشکرایکرد، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە تائێستا  لانیکەم 230 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئەوروپای ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان لەلایەن 119 ملیۆن کەسەوە لەهەریەکە لە ئەفغانستان، پاکستان و هیندستان هەستیپێکراوە.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: ئێران لە سێ مانگدا زیاتر لە 100 کەسی لەسێدارەداوە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت زیاتر دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share