24 ساڵ بەسەر رووداوی 11ی سێپتەمبەر تێدەپەڕێت

ئەمڕۆ 24 ساڵ بەسەر رووداوی 11ی سێپتەمبەردا تێدەپەڕێت.

11ی سێپتەمبەری 2001 رۆژێكی ئاسایی بوو لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا، بەتایبەت كە جۆرج بوش-ی سەرۆكی ئەوكاتەی وڵاتەکە رۆژێك پێشتر راپۆرتی ئەمنیی CIA ی هاوشێوەی راپۆرتەكانی دیكەی وەك FBI ی پێگەیشت و تیایدا ئەوە هاتبوو كە هیچ مەترسییەكی گەورە لەسەر وڵاتە گەورەكەی جیهان و سەرۆكەكەی لەئارادا نییە.

بەڵام راپۆرتە هەواڵگرییەكان و زانیاریی دەزگا ئەمنییەكان هەمووكات دروست نین، بەڵكو رۆژێك دوای ئەو راپۆرتە گەورەترین رووداوی مێژوو لە ئەمریكا و جیهاندا روویدا.

لەبەرەبەیانی 11ی سێپتەمبەری 2001 دا، 19 ئەندامی سەر بە تۆڕێكی قـ.ـاعـ.ـیدە، چوار فڕۆكەی نەفەرهەڵگری ئەمریكایان رفاند و دواتر دوو لە فڕۆكەكان خۆیان بە هەردوو تاوەری ناوەندیی بازرگانیی جیهانی لە نیویۆركدا کێشا.

یەكێك لە فڕۆكەكان خۆی بە بینای (پێنتاگۆن)دا كێشا و فڕۆكەی چوارەمیش لەویلایەتی پێنسیلڤانیا لەلایەن هێزی ئاسمانیی ئەمریكا خرایەخوارەوە.

بە هۆی ئەو هێرشانە نزیكەی سێ هەزار كەس گیانیان لەدەستدا و هەزاران كەسیش برینداربوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی ئێران: بۆ پوچەڵکردنەوەی گەمارۆکان ڕێککەوتن لەگەڵ ڕوسیاش واژوو دەکەین

سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەی لە پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی بە نیازە لەگەڵ ڕوسیاش ڕێککەوتن واژوو بکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی…
Total
0
Share