بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە نەجەف حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی ئۆکسجین لە سەربازگەیەکی نەجەف حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیش بریندارن.

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ڕایانگەیاند، تەقینەوەکە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە بووە لە “سەربازگەی سەقەر سابقا” لە نزیک یاریگای نەجەف، بەهۆی تەقینەوەکەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەو شوێنەی تەقینەوەکە تێیدا ڕوویداوە سەربە “سەرایا سەلام”ـە، هۆکارەکەشی بەرزیی پلەکانی گەرما و خراپی کۆگاکردن بووە.

بابەتی پێشتر

مەترسییەکە جارێکی دیکە دەرکەوتەوە.. هۆشداریی نێودەوڵەتی لەبارەی جەنگی ئەتۆمییەوە

بابەتی دواتر

زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی "پێنج چركە لێمانەوە دوورە"‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەلبوسی گەیشتە تاران

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتە تاران و بڕیارە چەند كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام بدات. نوسینگەی ڕاگەیاندنی…
Total
0
Share