وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە رایدەگەیەنێت، كاركردن لە پرۆژەی رێگای دووسایدی دەربەندیخان-كەلار بەردەوامە و لەئێستادا 83%ی تەواوكراوە.
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم رایگەیاند، کارکردن بەشێوەیەکی چڕ لە پڕۆژەی رێگای دووسایدی دەربەندیخان-کەلار بەردەوامە و قۆناغی گرنگی بڕیوە و رێژەی ئەنجامدراو گەیشتوەتە 83%.
پڕۆژەکە، درێژییەکەی 41 کیلۆمەترە، بە تەواوبوونی رێگای کاتژمێرێک و 25 خولەکی نێوان ئەو دوو شارە، دەبێتە 40 خولەک و لەئێستاشدا بەشێک لە قۆناغە تەواوبووەکانی رێگاکە خراوەتە خزمەتی ھاوڵاتیانەوە.
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە دەڵێت، لەنێو پڕۆژەکەدا 35 پردی تێدایە کە درێژییەکەیان بە چوون و هاتن دەگاتە پێنج کیلۆمەتر و زۆرینەیان تەواو کراون، ھاوکات پردی ئاوە خێری کە گەورەترین پردە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە نێو پڕۆژەکەوە.