لوقمان وەردی: سەرانە وەرگرتن لە شوفێرانی بارھەڵگری حاجی ئۆمەران ھەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، سەرانەوەرگرتن لە شوفێرانی بارھەڵگری مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ھەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە و ئەو پارەیشی لێیان وەردەگیرێت دەچێتە گیرفانی بەرپرسانی حزبی و سەربازی پارتییەوە.

لوقمان وەردی، پەرلەمانتاری كوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی، “سەرەڕای ئەوەی بەچەندین شێواز لە ڕێگای کۆمپانیای جۆراوجۆرەوە، ڕۆژانە پارە لە کاسبکاران وەردەگیرێت، کەچی بەمەش تێریان نەخوارد، سەرانە وەرگرتن شوفێری بارھەڵگریشی گرتەوە “.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، لە ئێستادا لە مەرزی حاجی ئۆمەران زیاتر لە 632 ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر کاردەکەن و بەپێی سەپاندنی ئەم بڕیارە حزبیەش لانیکەم مانگانە ھەر ئۆتۆمبێلێک زیاتر له 220 ھەزار دیناری لێوەردەگیرێت، سەرباری ئەوەش بۆ ھەر ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگری ترانزێت بڕی 50 دۆلار وەردەگیرێت و هەروەها، بۆ ھەر ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل تازەی ھاوردەکراو بڕی 50 دۆلار وەردەگیرێت.

وەردی پێشیوایە، “ئەم بڕەپارەیە مانگانە دەکاتە سەدان ھەزار دۆلار ڕاستەوخۆ بۆ گیرفانی تایبەتی بەرپرسانی حزبی و سەربازی پارتیە، ئەوەشی بەرامبەر شوفێرانی کاسبکاری دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەکرێت، جگە لە ڕاوو ڕووت و جەردەیی و ڕووتکردنەوەی كاسبكاران شتێکی تر ھەڵناگرێت”.

ئاشكراشیكردووە، لە 1ی ئەم مانگەوە، بەبریارێکی حزبی ھەر لۆرییەکی بارھەڵگر لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران کاربکات (بار بهێنێت یان بیبات) دەبێت ڕۆژانە15 ھەزار دینار بدات بۆ ھەربارێک، ئەو پارەیەش بەھیچ شێوەیەک ناچێتەوە خەزێنەی گشتیی دەوڵەت، بەڵکو دەچێتە گیرفانی بەرپرسانی حزبی و سەربازی پارتی.

ئاشكراشیكردووە، بۆ ھەر بارێک، بڕی حەوت ھەزار دینار وەک “تامین” وەردەگیرێت، تا ئێستاش لە گەڵ ئەوەی چەندین کارەساتی ھاتوچۆ ڕوویداوە و ھیچ ئۆتۆمبێلێک قەرەبوو نەکراوەتەوە، سەرەڕای ئەوە لە مانگی پێشوو ھەر شوفێرێکی بارھەڵگر بڕی 100 هەزار دیناری لێسەندراوە بەبیانووی نۆژەنکردنەوەی گۆڕەپانی وەستاندنی ئۆتۆمبێل (گەراج).

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، لە ئێستادا لە مەرزی حاجی ئۆمەران زیاتر لە 632 ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر کاردەکەن و بەپێی سەپاندنی ئەم بڕیارە حزبیەش لانیکەم مانگانە ھەر ئۆتۆمبێلێک زیاتر له 220 ھەزار دیناری لێوەردەگیرێت، سەرباری ئەوەش بۆ ھەر ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگری ترانزێت بڕی 50 دۆلار وەردەگیرێت و هەروەها، بۆ ھەر ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل تازەی ھاوردەکراو بڕی 50 دۆلار وەردەگیرێت.

وەردی پێشیوایە، “ئەم بڕەپارەیە مانگانە دەکاتە سەدان ھەزار دۆلار ڕاستەوخۆ بۆ گیرفانی تایبەتی بەرپرسانی حزبی و سەربازی پارتیە، ئەوەشی بەرامبەر شوفێرانی کاسبکاری دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەکرێت، جگە لە ڕاوو ڕووت و جەردەیی و ڕووتکردنەوەی كاسبكاران شتێکی تر ھەڵناگرێت”.

بۆیە، دەڵێت، “وەک ئەرکێکی خۆمان ھەموو ڕێکارێکی پەرلەمانی دەگرینەبەر بۆ وەستاندنی ئەو جەردەیی و تاڵانیەی بەرامبەر شوفێران و کاسبکارانی ئەو دەڤەرە دەکرێت” .

بابەتی پێشتر

هاوڵاتییان لەبارەی سەبەتەی خۆراكەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی هەولێر: ئەو حاڵەتەی گوماندەكرا ئەنجامەكەی گەڕایەوە و تای خوێنبەربوون نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجامی شەڕەکەی مەخمور راگەیەندرا

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بڵاویکردەوە، لە شەڕەکەی مەخموردا چوار تیرۆرستی داعش کوژراون. فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share