بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و تەنها 4.5 ملیۆن دۆلاری نەختینەی خستووەتە بازاڕەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 274 ملیۆن و 957 هەزار و 492 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 270 ملیۆن و 407 هەزار و 492 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و تەنها چوار ملیۆن و 550 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.
کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 28ی ئابی 2024 بوو کە تێیدا 280 ملیۆن و 775 هەزار و 565 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.