مامۆستایانی وانەبێژی خوێندنی باڵای هەرێم دادەمەزرێن

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە بڕیاریدا و دەڵێت هەموویان دادەمەزرێن.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، ”بەڕەچاوکردنی رۆڵی گەورەی مامۆستایانی وانەبێژ لە بەردەوامیدان بە پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن و خوێندنی باڵا، بڕیاریدا بە دامەزراندنی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردە بە شێوەی گرێبەست بە پێی رێنمایی دارایی ژمارە 10ی ساڵی 2019”.

دەشڵێت، ”هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردە راسپێردراون بە وردبینیکردنی لیستی ناوی وانەبێژان و ئەنجامدانی رێککارەکانی دامەزراندنیان”.

بابەتی پێشتر

لەماوەی هەفتەیەکدا 16 بوومەلەرزە لە سنووری کەلار و خانەقین و هەڵەبجە روویانداوە

بابەتی دواتر

ئەو وڵاتەی رۆژانێك خاوەن زۆرترین بەرهەمی خورما بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share